راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2019‌ :: 1781‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ

له‌سه‌ر هێرشى چه‌كدارانى داعش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌: بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردەسەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان) هەرزوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوە و بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.

ده‌شڵێت: "خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان".

ئه‌مشه‌و چه‌كدارانى داعش له‌ گوندى ده‌ككه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك قه‌زاى خانه‌قین هێرشێكیان بۆ سه‌ر لیواى 3ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رونیشیده‌كاته‌وه‌: لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داواش لە هاوپەیمانان دەكات کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر و چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لە پەرەسەندن و تەشەنکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure