خوێندن له‌ 810 خوێندنگەی خۆرئاوای کوردستان راگیراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 144‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

رێكخراوێكى بوارى كاروباره‌ مرۆییه‌كان له‌ خۆرئاواى كوردستان ئاشكرای ده‌كات: له‌ سه‌ره‌تاى هێرشى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر خۆرئاوا هه‌تا ئێستا نزیكه‌ى 500 هاووڵاتى سڤیل كوژراون و خوێندنیش له‌ 810 خوێندنگە راگیراوه‌.


عه‌بدولقادر معەحەد، سه‌رۆكى نووسینگه‌ى كاروبارى رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان له‌ خۆرئاواى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: له‌ ئه‌نجامى هێرشى توركیا 478 هاووڵاتى سڤیل كوژراون و 1070ى دیكه‌ش بریندار بوون و زیاتر له‌ 300 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.

وتیشى: "هه‌ر به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیا 22 خوێندکار كوژراون و خوێندن له‌ 810 خوێندنگە راگیراوه‌ و زیاتر له‌ 5000 مامۆستا و كارمه‌ندى په‌روه‌رده‌ ناتوانن ده‌وام بكه‌ن".

له‌ رۆژى چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019 پەلامارەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر خۆرئاواى کوردستان دەستیپێکرد و تائێستا سه‌ره‌ڕاى راگه‌یاندنى ئاگربەست له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك شەڕ درێژه‌ى هه‌یه‌.

سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌موو ئه‌و راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى باس له‌ ژماره‌ى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن ورد نین و زۆر هه‌ڵه‌یان تیادایه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاواره‌كان دووباره‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانى خۆیان.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure