له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌ گه‌نجێک کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2019‌ :: 9929‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

له‌ ناحیه‌‌ی ته‌کیه‌ی کاکه‌مه‌ندی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 31 ساڵ کوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ناحیه‌که‌وه (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی کانوونی یه‌که‌می 2019)‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر کێشه‌یه‌كی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاش دروستبوونى ده‌مه‌قاڵه‌  گەنجێک لە ناحیەی تەکیەی کاکه‌مه‌ند بە فیشەک کوژرا.

وتیشى: "كوژراوه‌كه‌ ناوى پشتیوان فه‌تحوڵا-یه‌ و ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌ و خێزاندارە، دانیشتووی ناحیەی تەکیەیه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: بکوژه‌که‌ ناسراوه‌ و كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه‌ و پاش رووداوه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure