هێرش كرایه‌سه‌ر لیوایه‌كى پێشمه‌رگه‌ و قوربانى هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2019‌ :: 17628‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

چه‌كدارانى داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر لیواى 3ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌نزیك قه‌زاى خانه‌قین ئه‌نجامدا و به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان قوربانى هه‌یه‌ و تائێستاش شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) چه‌كدارانى داعش له‌ ناوچه‌ى ده‌ككه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك قه‌زاى خانه‌قین هێرشێكیان بۆ سه‌ر لیواى 3ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.

گوندى ده‌ككه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو قه‌زاى كه‌لار و خانه‌قین و دوا سنورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكى گونده‌كه‌ بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ كراوه‌ته‌ بنكه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى وت: سه‌رجه‌م برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار.

رووداوه‌كه‌ له‌كاتێكدا شه‌وى هه‌ینى رابوردوو (30ى تشرینى دووه‌م) چه‌كدارانى داعش به‌ چه‌كى هاوه‌ن و قه‌ناس و بۆمبه‌وه‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانى ئاسایش و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌ ناحیه‌ى كوڵه‌جۆى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى و له‌ ئاكامدا به‌ڕێوه‌به‌ر و دوو كارمه‌ندى ئاسایشى ناحیه‌كه‌ شه‌هیدبوون و سێ كارمه‌ندى ترى ئاسایش و دوو هاووڵاتى مه‌ده‌نى برینداربوون. 

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure