وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2019‌ :: 15816‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

شاندى دانوستانكارى حكومه‌تى هه‌رێم سبەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەربارەی رێکەوتنی هەرێم و بەغدا ئەنجام دەدات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2019) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگه‌یاند: سبەی پێنجشەممە لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەربارەی رێکەوتنی نێوان بەغدا-هەرێم لەلایەن شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەبەسترێت.

دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: شاندى حکومەتی هەرێم لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020. ئەمەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێم لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشداربێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كى دوێنێى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020.

ئا: رێباز
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure