بڕیارێک دەربارەی دابەشکردنی مووچەی نوێ دەردەچێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2019‌ :: 24729‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیار له‌باره‌ى دابەشکردنی مووچە دەدات لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات".

رۆژانە بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە رێگەی گروپی ڤایبەرەوە رۆژنامەنوسان لە دابەشکردنی مووچە ئاگاداردەکاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هیچ ئاگادارییەک لەو بارەیەوە نەبووە و بەوپێیەش سبەی مووچە دابەشناکرێت و دابەشکردنەکەی دوادەکەوێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاریدابوو لە 5ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە دابەشکردنی مووچە لەو رۆژەدا دەستپێناکات.

ئامادەکردن: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure