عه‌بدولمه‌هدى: حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێت بودجه‌ پێشكه‌شبكات

هەواڵ / عێراق :: 04/12/2019‌ :: 2005‌ جار بینراوە
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌ته‌كه‌ى ناتوانێت پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.


عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى عێراق (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى ئێستا كه‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌ سنورداره‌.

وتیشى: حكومه‌ته‌كه‌ى ناتوانێت پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.

عه‌بدولمه‌هدى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: قۆناغى ئێستا پێویستى به‌ حكومه‌تێكه‌ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌بێت.

داواشى له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد په‌له‌بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت.

سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ راشیگه‌یاند: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان دواخست، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵات له‌ گرفتێكى به‌رده‌وامدابوو، ترسى ئه‌وه‌ هه‌بوو كاروباره‌كان به‌ره‌و مه‌ترسى زیاتر بڕۆن.

ئه‌وه‌شى وت: سیستمى هه‌ڵبژاردنى ئێستا خزمه‌ت به‌ حزبه‌كان ده‌كات بۆ داگیركردنى ده‌سه‌ڵات و گه‌نجان له‌ دروستكردنى بڕیار دورده‌خاته‌وه‌.

دوپاتیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر فشارى خۆپیشانده‌ران نه‌بوایه‌ هیچ نه‌ده‌گۆڕدرا.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure