رێنماییە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەم مانگە

هەواڵ / ئابوری :: 04/12/2019‌ :: 145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

چەند رێنماییەکی کشتوکاڵی بۆ مانگی کانونی یەکەم هەیە کە دەبێت جوتیاران و هاووڵاتیان لە باخچەکانیاندا جێبەجێی بکەن.


وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی بۆ سایتی دواڕۆژ وتی: "لەم مانگەدا جوتیاران و هاووڵاتیان کە خاوەنی باخن دەبێت چەند رێنماییەکی کشتوکاڵی هەیە جێبەجێی بکەن".

دەربارەی رێنماییەکانی مانگی کانونی یەکەم دەڵێت:

1- نەمامی میوە لەناو باخی نوێدا دەچێنرێت.
2- پەتاتەی پایز هەڵدەکەنرێت.
3- قرتێنەرەکانی وەک (مشک و جرج) لە گێڵگەی گەنم و جۆ قەڵاچۆ دەکرێت.
4- بەردەوام دەرمانی کورک دژی نەخۆشییەکانی کورکی گەنم و جۆ بەکاردەهێنرێت.
5- بۆ قەڵاچۆکردنی قەدیسمەی قەیسی پێویستە لقە توشبووەکان ببڕدرێن و بسوتێنرێن.
6- هەڵپاچینی دارستانی سروشتی و دەستکرد.
7- شوێنی بڕین و جێگەی هەڵپاچین بە بۆیە و ماددەی پاکژکەرەوەی دژەکەڕوو دادەپۆشریت.

پ: ک. س
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure