باندێکی رفاندن دەستگیرکرا، ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی تێدایە

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2019‌ :: 1839‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لیوای ٦١ی تایبەتی سەرۆک وەزیران لە کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی رفاندنیان راگەیاند کە ئەفسەرێکی پلەباڵای پۆلیسی شارەکەی تێدایە.


بەرپرسی راگەیاندنی لیوای ٦١ی تایبەت کە مەلەفی سەنتەری کەرکوکیان لەدەستدایە (ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی یەکەمى 2019) لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری و دوای بەدواداچوون توانرا باندێک دەستگیربکرێت کە تایبەتمەندن لە رفاندنی هاوڵاتیاندا.

راشیگەیاند: لەنێو باندەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوکی تێدایە بەپلەی موقەدەم.

لەراگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سەرجەم ئەندامانی باندەکە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانێکدا دەستگیرکراون و دۆسێکەیان رەوانەی دادگا کراوە.

پ: ک. س
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure