فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێك دەركرا

هەواڵ / عێراق :: 04/12/2019‌ :: 824‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 ئاشكراى كرد، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى پێشووى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف ده‌كراوه‌.


ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ پرسى ده‌ستپاكى له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف چوار فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركردووه‌، له‌گه‌ڵ فه‌رمانى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات".

ده‌شڵێت: "فه‌رمانه‌كان پشتبه‌ست بوون به‌ ئه‌حكامه‌كان مادده‌ى (340) له‌ یاساى سزادانى عێراقی، هه‌روه‌ها فه‌رمانێكى ده‌ستگیكردن به‌پێى ماده‌ى (341)ى یاساى سزادانى عێراقی".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure