له‌ ناوچه‌یه‌كى رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1543‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

به‌رپرسى روانگه‌ى كوردى بۆ زانیارییه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 3ى كانوونى یه‌كه‌م، شه‌ڕ له‌ نێوان چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ توركیا و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ له‌ گونده‌وارى تلته‌مه‌ر روویدا و شه‌ڕه‌كه‌ به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌.


بۆزان كه‌رعۆ، به‌رپرسى روانگه‌ى كوردى بۆ زانیارییه‌كان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له‌ گوندى قاسمیه‌ و ریحانیه‌ له‌ ناحیه‌ى تلته‌مه‌ر له‌ نێوان شه‌رڤانانى هه‌سه‌ده‌ و چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ توركیا ده‌ستیپێكرد".

وتیشى "چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ توركیا به‌ چه‌كى قورس و به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌ى هه‌واڵگرى سوپاى توركیا هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌وارى تلته‌مه‌ر".

وتیشى "هێزه‌كانى سوریای دیموكرات به‌ توندى وه‌ڵامى چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ توركیا ده‌ده‌نه‌وه‌و شه‌ڕ به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌ و رێگه‌یان نه‌داوه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure