ئێران: له‌سه‌ر پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆمارده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 368‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكا به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر پشتیوانییه‌كانی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و زیانه‌كانی، تاران دژ به‌ واشنتۆن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی  سكاڵا تۆمارده‌كات.


غۆلامحسه‌ین ئیسماعیلی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دادگای ئێران تائێستا زیانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌ زیاتر له‌ 130 ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه‌و ئه‌مریكا به‌رپرس و هۆكاری ئه‌و ئالۆزییانه‌و لێكه‌وته‌كانیه‌تی.

وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران وتیشی "ئه‌وان هه‌روه‌ها دژ به‌و كرده‌وه‌و سزایانه‌ن كه‌ خراونه‌ته‌سه‌ر به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌كان، له‌وانه‌ محه‌مه‌د جه‌واد  ئازه‌ری جه‌هرۆمی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران".

ئیسماعیلی داوا له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات له‌ زووترین كاتدا به‌داوداچوونی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌مریكا بكات.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure