حەڤدە داواکاری ئاڕاستەی حکومەت دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 547‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەسەر کێشەی کارگە ناوخۆییەکان 17 خاڵ ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی وت "لەناو بینای ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوێنەری حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کێشەی کارگە ناوخۆییەکانی ھەرێم به‌ڕێوه‌چوو و تەواوی کێشەکانمان ئاڕاستەی حکومەت کرد تاكو بتواندرێت بەرھەمی ناوخۆیی زیادبکرێت".

وتیشی "حکومەت لەسەر داواکانی ئێمە بەڵێنی داوە بەدواداچوون بکات و لەکۆبوونەوەکاندا نوێنەری کەرتی تایبەت ئامادەییان ھەبێت، تاكو بتواندرێت لەنزیکەوە کێشەکانیان باس بکەن و داواکارییەکانیان بگەیەنن".

تەواوی ئەو خاڵانەی ئاڕاستەی حکومەت کراوە:

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure