هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا
هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا :: 772 جار بینراوە
دواڕۆژ
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار كه بنكه‌یه‌كی سەربازی ئه‌مریكییه له عێراق.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و پێنج موشه‌ك نراوه به بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه له پارێزگای ئه‌نبار و هیچ زیانێكی نه‌بووه.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار له عێراق كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایە له عێراق.
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد