عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2505‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه‌و چه‌ندین بڕیار ده‌ركرا.


له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌ ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت كرد له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌ك ده‌كران، كه‌ گرنگترینیان راسپاردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری ئابوری بوو به‌ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان.

بڕیادرا كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر خاوه‌ن كۆمپانیاكان و كارگه‌كان و گه‌نجینه‌كان و شوێنه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و ئوتێله‌كان و چێشتخانه‌كان و قاوه‌خان و چایخانه‌كان و یانه‌ شه‌وانه‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و نوسینگه‌كان و ده‌زگا رۆشنبیری و وه‌رزشی و خۆشگوزه‌رانییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و نۆرینگه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی كامێرا و ئامێره‌كانی تۆماركردنی ڤیدیۆ، له‌ ماوه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زیری ناوخۆ كاته‌كه‌ی دیاریده‌كات، مۆڵه‌ت ده‌ربكه‌ن و خۆیان تۆماربكه‌ن.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر راسپارده‌یه‌ك درا له‌باره‌ى وزه‌، كه‌ تیایدا وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌رپشك كرد كه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌ واژۆكردنی پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی وێستگه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی (2X630 مێگا وات) له‌گه‌ڵ كۆمپانیای CMEC چینی كه‌ چوار ملیار و 528 ملیۆن و 843 هه‌زار و 312 دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 12 مانگدا ته‌واوبكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانییه‌كان و ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا هه‌ستێت به‌ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure