وێنه‌: فێستیڤاڵى مه‌قامبێژی له‌ كفرى

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
 
به‌ به‌شدارى چه‌ندین گروپ و هونه‌رمه‌ند و تیپى هونه‌رى له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان وعێراق،  چواره‌مین فێستیڤاڵی مه‌قامبێژی له‌ قه‌زای كفری ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد. 


جه‌لال نوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ دواڕۆژى رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌ قه‌زاى كفرى چواره‌مین ڤیستیڤاڵى مه‌قاتى له‌ كفرى ده‌ستپێكرد و تیایدا نۆ گروپى مه‌قامبێژ و 59 میوزیكژه‌ن به‌شداریان كردووه‌و ئه‌و گروپ و هونه‌رمه‌ند و میوانانه‌ش له‌ ئاستى كوردستان و عێراق و له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان هاتوون و به‌شدارن. 

وتیشى "فێستیڤاڵه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئه‌نجامدراوه‌و جێى خۆشحاڵییه‌ لە کفری بەدەنگی رەسەن و سۆز و ئاواز و مەقامی کوردی شاد دەبینەوەو جارێکی تر خۆشەویستی خۆمان بۆ ھونەر لە وەھا فێستیڤاڵێکدا دوپاتدەکەیەنەوەو هه‌میشه‌ كفرى لەپاڵ شۆڕش و مێژووی سەروەری نەتەوایەتی، هاوكات شاری ھونەر و ئەدەب و رۆشنبیرییە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure