كۆنترین روەكی دەریایی بناسە

هەواڵ / زانست :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 144‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

لەدەریای سپی ناوەڕاستدا لەنێوان باكوری ئیسپانیا و و رۆژهەڵاتی قوبرس روەكی بوسیدونیا دەژیت  كە یەكێكە لە گرنگترین سامانە دەریایەكان لەناوچەكەدا.

 
زاناكان پێشبینی دەكەن  تەمەنی ئەو روەكە 200 هەزار ساڵ بێت و كۆنترین بونەوەری زیندووە لە سەر گۆی زەوی.
یكیل میر وەزیری ژینگەی حكومەتی هەرێمایەتی دورگەكانی بلیار دەڵێت ماوەی چەند ساڵێكە حكومەت كار دەكات بۆ پاراستنی ئەو جۆرە روەكە كە لە دورگەكانی دەوروبەری بلیار هەیە و یاسایەكی تایبەت بۆ پاراستنی ئەو جۆرە روەكە دانراوە نەك تەنها لە ئیسپانیا بەڵكو لەناوچەی دەریای ناوەڕاست و ئەوروپاش.
روەكی بوسیدونیا چەند فەرمانێكی هەیە لەوانە شەپۆلەكان تێك دەشكێنێت و ئەو تەنانەی لەناو دەریادا دەمێنێتەوە لەناو دەبات.
بەرزی روەكی بوسیدونیا دوو مەترە و پانیەكەی بیست مەترە و لە كەنار ئاویەكان رواوە.
هەروەها بوسیدونیا نیشانەی جۆریەتی ئاوەكە دیاری دەكات  چونكە روەكێكی هەستیارە  و  تەنها لە ئاوی پاكدا دەژیت  و بەرگەی پیسبونی ئاو ناگرێت.
ماریا جالدو كە توێژەرێكی ژینگەیە دەڵێت روەكی بوسیدونیا گرنگە بۆ نەهێشتنی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لەژێر ئاودا بەڵام نازانی تاچەند بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر ئەو جۆرە روەكە دەكات.
توێژینەوەیەكی پەیمانگای دەریای ناوەڕاست بۆ توێژینەوە پێشكەوتوەكان ئاشكرای دەكات بوسیدونیای دەریای ناوەڕاست  14 بۆ 20 لیتری ئۆكسجین لە یەك مەتر چوار گۆشە بەرهەم دەهێنێت, بەمەش گرنگی هەبوونی ئەو جۆرە ڕوەكەمان بۆ دەردەكەوێت بۆ ژیانی دەریایی.  

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure