حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی 11 به‌نداو ده‌ربڕی

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ له‌ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی بڕیاردرا به‌ دابینكردنی بڕی 33 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی 11 به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌ند له‌ هه‌رێمی كوردستان.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، سه‌رۆكی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر  به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانى  وه‌زیری كشتوكاڵ كه‌ ئه‌ویش ته‌واوكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و به‌نداوانه‌ی كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاركردن تیایدا وه‌ستابوو.

دواڕۆژ زانیویه‌تی دوای ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌باره‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ته‌واوبكرێن له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ كۆی 17 به‌نداو كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوای ته‌واوكردنیانی كردبوو، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌واوكردنی 11 به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌ند.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیداوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕى 33 ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان كه‌ ژماره‌یان 11 به‌نداوه‌ له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ كاركردن له‌و به‌نداوانه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure