دوو كه‌س 12 تانکى ئاوى گۆرستانێك ده‌دزن

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 369‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ناو گۆڕستانێك 12 تانكى ئاویان دزیوه‌.  

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ گۆڕستانی كارگه‌ی قیرتاوانی ئه‌وشاره‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو. 

وتیشی: "له‌ رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه‌ توانراوه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ ئاشكرا بكرێت كه‌ 12 تانكی ئاوی ناو گۆڕستانه‌كه‌یان دزیبوو و دوای ده‌ستگیركردنیان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا داناوه‌  و دوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆیان دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی مادده‌ (٤٤٦) له‌ یاسای سزادانی عێراقی .

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure