واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ راگه‌یاندرا

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 35711‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولی رابوردووى ئاشكراكرد و یه‌كه‌م شوێنیش كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت. 


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 سه‌رچاویه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕی پاره‌ی پێویستی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی." 

وتیشی: "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 5ی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2019 و یه‌كه‌م شوێنیش كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌"  .
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure