گەرمیان.. 10 پیاو كوژراون و حاڵه‌تى كوشتنى ژنان تۆمار نه‌كراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1093‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى گه‌رمیان له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 10 پیاو كوژراون و له‌ به‌رامبه‌ردا هیچ حاڵه‌تێكى كوشتنى ژنان تۆمار نه‌كراوه‌. 


عه‌لى جه‌مال وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ له‌ ماوه‌ى 11 مانگى رابردوودا له‌ سنوورى گه‌رمیان 10 حاڵه‌تى كوشتنى پیاوان تۆماركراوه‌ و به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ڕێژه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 


وتیشى: "له‌و 10 تاوانه‌، هه‌شت دۆسیه‌یان ئه‌نجامده‌ره‌كانى ده‌ستگیركراون و ته‌نها دوو حاڵه‌تى كوشتن نه‌بێت هێشتا دۆسیه‌كه‌یان له‌ ژێرلێكۆڵینه‌وه‌دان تۆمه‌تباران ده‌ستگیرنه‌كراون". 

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌ پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان له‌ گه‌رمیان له‌ ماوه‌ى 11 مانگى رابردووى 2019 له‌ سنوورى گه‌رمیان پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوو هیچ حاڵه‌تێكى كوشتنى ژنان تۆمار نه‌كراوه‌.

ک. س




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure