سەرۆکی پەرلەمان: یاسایەکی تایبەت بە پشتگیری پڕۆژە و بەرهەمی خۆماڵی دەردەکەین

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 119‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئامانجمان گرنگیدان و پشتیوانیکردنی پڕۆژە و بەرهەمی خۆماڵیە هەوڵیشدەدەین لەم خولەدا بەیاسایەکی فەرمی لەپەرلەمانی کوردستانەوە پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ بکەین".

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ۲ی کانوونی یەکەمی ۲٠۱۹ لەگەڵ کۆمەڵەی هاوردە و هەناردەکاران و بازرگانان و خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان و لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتیيەکان لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە پرسی پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ کۆبووینەوە.

وتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی پاراستنی بەرهەم و پرۆژەکانی خۆماڵی بوو لە رێگای یاسا و پشتیوانیکردنی ئەم پڕۆژە نیشتیمانییە لەپەرلەمانی کوردستان ئێمەش ئەوە بە کاری لە پێشینەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەزانین بۆیە هەوڵیشدەدەین لەم خولەدا بەیاسایەکی فەرمی لەپەرلەمانی کوردستانەوە پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ بکەین".

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure