ئه‌و وڵاتانه‌ی ته‌نیا یه‌ك ملیاردێریان تێدایه

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 812‌ جار بینراوە

دواڕۆژ‌

1- جه‌زائیر:

یسعه‌د ریبراب
سامانه‌كه‌ی 3.9 ملیار دۆلارە كه‌ زۆرتر له‌ رێگه‌ی بازرگانیی خۆراكه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌. دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وره‌ترین كۆمپانیای تایبه‌تی جه‌زائیره‌ به‌ناوی Cevital  كه‌ خاوه‌ندارێتیی گه‌وره‌ترین كارگه‌ی شه‌كر و كارگه‌یه‌كی پۆڵا و كارگه‌یه‌كی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی له‌ فره‌نسا و كارگه‌یه‌كی پاڵاوتنی ئاو دەكات له‌ ئه‌ڵمانیا‌.

2- ئه‌نگۆلا:


ئیسۆبێل دۆس سانتۆش
سامانه‌كه‌ی 2.2 ملیار دۆلاره‌ و له‌ رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌. كچه‌ گه‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌نگۆلا-یه‌ و له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی باوكیدا له‌ چه‌ند كۆمپانیا و بانك و كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌نگۆلادا بوو به‌ خاوه‌نی پشك.

3- جۆرجیا:


بیدزینا ئیڤانشڤیلی
سامانه‌كه‌ی 4.9 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كانزا و بانك له‌ روسیا ده‌ستیكه‌وتووه‌. بۆ ماوه‌ی 13 مانگ له‌ ساڵانی 2012 و 2013 سه‌رۆك وه‌زیری جۆرجیا بووه‌.

4- ئایسله‌ندا:


بیۆرگۆلفور تۆر بیۆرگۆلفسۆن
سامانه‌كه‌ی 2.3 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ (بیره‌)دا له‌ روسیا ده‌ستیكه‌وت و كارگه‌ی بیره‌ی Bravo و بیره‌ی  Botchkarovی دامه‌زراندووه‌.

5- كوه‌یت:


قوته‌یبه‌ ئه‌لغانم
سامانه‌كه‌ی 1.4 ملیار دۆلارە و خاوه‌نی گروپی كۆمپانیای ئه‌لغانم-ه‌ كه‌ باوكی له‌ ساڵانی 1930یه‌كاندا دایمه‌زراندووه‌. كۆمپانیاكه‌ فرۆشیاری ئوتومبیله‌كانی جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز و فۆرد له‌ كوه‌یت و خواردنگه‌كانی وێندی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌.

6- لیختنشتاین:


كریستۆف زێڵه‌ر
خاوه‌نی 3 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی بازرگانی له‌ بواری پزیشكیی ددان-دا به‌ده‌ستیهێناوه‌ و كۆمپانیاكه‌ی له‌ 25 وڵاتدا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌یه‌. باپیری زێڵه‌ر له‌ ساڵی 1948دا كۆمپانیاكه‌ی كڕیوه‌.

7- نیپاڵ:


بینۆد چاوداری
سامانه‌كه‌ی 1.7 ملیار دۆره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی جیاجیاوه‌ به‌ده‌ستیهێناوه‌. خاوه‌نی زۆرترین پشكی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراكی  Wai Waiیه‌ و 30 هۆتێلی هه‌یه‌ و 55 هۆتێلی تر به‌ڕێوه‌ده‌بات.

8- پرتوگال:


ماریا فێرناندا ئامۆریم
خاوه‌نی 4.9 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی بازرگانی له‌ كه‌رتی وزه‌ و بانكداری-دا به‌ده‌ستهێنراوه‌. ماریا ئه‌م سامانه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ناوی (ئه‌مریكۆ ئامۆریم) بۆ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2017 دا مردووه‌.

9- قه‌ته‌ر:


فه‌یسه‌ڵ بن قاسم ئال سانی
خاوه‌نی 1.2 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌لفه‌یسه‌ڵ هۆڵدینگ-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌. خاوه‌نیی 20 هۆتێله‌ له‌ جیهاندا له‌ شاره‌كانی وه‌ك واشنتۆن دی سی و میامی و له‌نده‌ن.

10- رۆمانیا:


ئیۆن تیریاك
سامانه‌كه‌ی 1.1 ملیار دۆلاره‌ و له‌ بواری دڵنیایی و نوێنه‌رایه‌تیی كۆمپانیاكانی ئوتومبیل و نه‌وتی خاو و خانووبه‌ره‌ كار ده‌كات.

11- سڤاتینی:


نه‌یسن كرش
خاوه‌نی 5.9 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی بازرگانی و چێشتخانه‌ و خانووبه‌ره‌وه‌ به‌ده‌ستیهێناوه‌.

12- ته‌نزانیا:


محه‌مه‌د دیوجی
خاوه‌نی 1.9 ملیار دۆلاره‌  و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای  METLه‌ كه‌ له‌ بواری رستن و چنین و ئارد و خواردنه‌وه‌ و رۆنی خۆراكی له‌ شه‌ش وڵاتی ئه‌فریقا كار ده‌كات. كۆمپانیاكه‌ له‌ ساڵانی 1970كان له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

13- زیمبابۆی:


سترایڤ ماسییوا
سامانه‌كه‌ی 2.8 ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌رتی په‌یوه‌ندییكردنه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه‌.


پ: ل. م 

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure