لە هه‌ولێر سێ نرخی جیاواز بۆ ئه‌مپێری كاره‌بای موەلیده‌ داده‌نرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2875‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر، نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای بۆ مانگی 11ی 2019 دیاریكرد و خشته‌ی پێدانی كاره‌بایشی بۆ مانگی 12 ئاشكراكرد. 

قاره‌مان مه‌ولود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند"نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی 11ی 2019 به‌ سێ‌ شێوه‌ دیاریكراوه‌، كه‌ یه‌كه‌میان به‌ حه‌وت هه‌زار و500 دینار، دووه‌میان به‌ نۆ هه‌زار دینار و شوێنه‌ بازرگانییه‌كانیش به‌ ده‌ هه‌زار و250 دینار دیاریكراوه‌".  

وتیشی:"خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موەلیده‌ بۆ مانگی 12 به‌م جۆره‌ ده‌بێت: له‌ كاتژمێر 6:30ی به‌یانی تا كاتژمێر1ی شه‌و ئەگه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت پێویسته‌ له‌سه‌ر خاوه‌ن موەلیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه‌ بە هاووڵاتیان". 


پ: ل. م 
ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure