پێشنیار ده‌كرێت له‌برى نه‌وت ئه‌م وزه‌یه‌ بدرێته‌ هاووڵاتیان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ سه‌نگین خۆشناو
دابه‌شنه‌كردنی نه‌وتی سپی ماڵان له‌ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان و دابه‌شكردنی ته‌نیا بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی هێنایه‌ ده‌نگ و  ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت:" پێویسته‌ له‌بری نه‌وت غاز دابه‌ش بكات".

 
زیاتر له‌ مانگێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر واده‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان بۆ ناوشاره‌كان، به‌ڵام ته‌نیا بڕێك نه‌وت بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دابه‌شكراوه‌ كه‌ بۆهه‌ر خێزانێك ته‌نیا یه‌ك به‌رمیل دراوه‌.

شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌وت دابه‌ش ناكات  ئێستا خه‌ڵكی زۆپاى غاز به‌كارده‌هێنن، ده‌توانێت غاز دابه‌ش بكات".

وتیشی:"هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پێشنیاره‌ بخه‌ینه‌ پێش سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سوودمه‌ندبن له‌و غازه‌ی به‌رهه‌مدێت و بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كاریبهێنن".

پ: ل. م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure