ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور زیادكرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا به‌ زیادكردنی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كورد بۆ لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد له‌و لیژنه‌یه‌دا بووه‌ حه‌وت ئه‌ندام.

سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ دواڕۆژی وت:"له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوم بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق".
به‌ زیادكردنی سه‌لیم شووشكه‌یی، ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌كه‌دا بۆ حه‌وت ئه‌ندام زیاد كرا كه‌ بریتین له‌:
 د. ڤیان سه‌بری
 د. جوان ئیحسان
 د. یوسف محه‌مه‌د سادق
 د. عه‌بدولباری مدرس
 د. جه‌مال كۆچه‌ر
 د. رێبوار ھادی
   سه‌لیم شووشكه‌یی

پ: ل. م 

 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure