وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 9850‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریدا، بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه‌ وه‌رگرتنی باج درێژبكاته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ باجی لێبڕینی راسته‌وخۆی كه‌رتی تایبه‌ت ناگرێته‌وه‌.

به‌پێی نووسراوی (8063)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و خانووبه‌ره‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، كه‌ رۆژی 28ی تشرینی دووه‌می 2019، ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژ،  بڕیادراوه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك (له‌ 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 تاوه‌كو 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) ماوه‌ی وه‌رگرتنی باج درێژبكرێته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، باجی لێبڕینی راسته‌وخۆی كه‌رتی تایبه‌ت ناگرێته‌وه‌.

پێشتر له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بودجه‌ی كۆمپانیا ده‌هێندرایه‌ بۆ وه‌گرتنی باج و له‌گه‌ڵ بودجه‌كه‌ لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندان بودجه‌ی لێبڕینی راسته‌وخۆی لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا سیسته‌مه‌كه‌ گۆڕانكاری تێداوه‌ كه‌ له‌ برى ساڵێك بۆته‌ سێ مانگ جارێك وده‌بێت هه‌ر كۆمپانیایه‌ك لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندان بهێنێت و باجی 5% له‌و كارمه‌ندانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ مووچه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ ملیۆنێك دینار، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سزای ماددی كۆمپانیاكه‌ ده‌درێت.

بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجی هه‌رێم:



 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure