باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: باندێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ بازرگانیان به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ كردووه‌. 

 
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ى له‌ ده‌شتی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر باندێك كۆكرایه‌وه‌، كه‌ بازرگانی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پۆلیس توانی چوار كه‌س ده‌ستگیر بكات .

وتیشی: "تۆمه‌تباره‌كان ته‌مه‌ینان له‌نێوان 20 بۆ 38 ساڵاندایه‌ كه‌ هه‌ر چواریان دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا كه‌ بازرگانییان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كردووه‌ له‌ جۆری كریستاڵ و هێرۆوین .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ كاتی ده‌ستگیر كردنیان ته‌واوی ئامڕازه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ند چه‌قۆیه‌ك و ۱۱ مۆبایل و بڕێك پاره‌یان لابووه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌.

وتیشى :"په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م ڕوداوه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه‌و ئه‌ویش بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی هه‌ر چوار تۆمه‌تبار به‌ پێی مادده‌ ۱٤ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure