گرنگترین هەواڵە ئابوورییەکان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 354‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

 

سکاى نیوز- راپرسییەک: نرخى نەوت بەهۆى زۆرى خستنەبازاڕەوە لە ساڵى 2020 گوشارى دەخرێتە سەر

بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن 42 شیکەرەوە و ئابووریناسەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەهۆى پەیڕەوکردنى سیاسەتى بەرهەمهێنان لەلایەن رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانییەوە، نرخى نەوت لە ساڵى 2020 لەژێر گوشاردا دەمێنێتەوە و پێشبینى دەکرێت ريَذةى مامناوەندى نرخى خامى برێنت بگاتە 62,5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.


سکاى نیوز- بودجەى بازرگانى تورکیا.. کورتهێنان و کەمبوونەوەى بەردەوامى هەناردەکان

 نوسینگەى ئامارەکانى تورکیا ئاشکرایدەکات، کە کورتهێنانى بودجە لە مانگى تشرینى یەکەمى 2018 لە 497 ملیۆن دۆلارەوە بۆ چوار هێندە بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 1,808 ملیار دۆلار و هاوکات رێژەى هاوردەکان زیاد دەکات و هەناردەکانیش بە پێچەوەنەوە دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.


سکاى نیوز- کۆمپانیاى بلاک فڕایدەى: لەهەفتەى ڕەشدا بە بڕى 7,4 ملیار دۆلار کاڵامان لەرِێگةى ئينتەرنێتەوە فرۆشتووە.

کۆمپانیاى بلاک فڕایدەى ئەمریکى ئاشکرایدەکات، کە کۆمپانیاکەیان لە هەفتەى ڕەشدا بە بەهاى 7,4 ملیار دۆلار کاڵاى لەرِێگةى ئينتەرنێتەوە فرۆشتووە، ئەمەش بەرزترین رێژەیە بەراورد بەساڵى رابوردوو

سکاى نیوز- میسر.. بە بڕیارێکى رەسمى نرخى گۆشت بۆ ماوەى یەک مانگ و نیو کەمدەکاتەوە

عەلى ئەلمسێلحى وەزیرى بازرگانى میسر بەهۆى نزیکبوونەوەى جەژنى مەسیحییەکانەوە، بڕیار دەدات لە سەرەتاى ئەم مانگەوە بۆ ماوەى یەک مانگ و نیو نرخى گۆشت 5 جونةى کەمبکاتەوە، بەمەش نرخى یەک کێلۆ دەگاتە 80 جونةى میسرى.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure