سوپاسالاری عێراق داوای سەربەخۆیی سوپاكەی دەكات

هەواڵ / عێراق :: 02/12/2019‌ :: 170‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، عیماد جەباری

سوپا سالاری عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی کەرکوک داوایکرد، هێزە سەربازییەکانی عێراق لەم دۆخەدا بێ لایەن بن تاوەکو بیسەلمێنن دەستوەردان لەکاروباری سیاسەتدا ناکەن.

فەریق روکن عوسمان غانمی سوپا سالاری عێراق و عەبدولئەمیر یاروللا جێگری فەرماندە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەردانی کەرکوکیان کرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و حەشدی شەعبی لەپارێزگاکە کۆبوونەوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردوەتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا سوپاسالاری عێراق رایگەیاندووە "دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، پێویستە لەسەر فەرماندە سەربازییەکان و سەرجەم یەکە و فەرماندەییەکان و ئەو هێزانەشی خۆپیشاندەران دەپارێزن، بەهەمان شێوەی رابوردوو کاربکەن و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی تیرۆر بن تاوەکو بۆ جیهانی بسەلمێنین کە سوپا سەربەخۆیە و سورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی وڵات".

وتیشی: "پێویستە نامەیەک ئاڕاستەی گەلی خۆمان بکەین کە ئێمە لەسەر پەیمانی خۆمان ماوین و پابەندین بەو سوێندەی خواردومانە، کە دەستوەدان لەکاروباری سیاسەتدا ناکەین و هیچ ناکۆکییەکی سیاسی ناتوانێت کاریگەریمان بخاتە سەر و بەردەوامین لەکێوماڵکردنی ناوچەکە بۆ راوەدونانی تیرۆریستان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە