هۆشدارى ده‌درێته‌ هاووڵاتیان له‌باره‌ى کەشوهەوای ئه‌م هه‌فته‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 13181‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پێشبینیكاری كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند "شەپۆلێكی توندی باو باران عێراق دەگرێتەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا و شاری سلێمانی باران و لافاوێكی زۆر دەیگرێتەوە".


عەلی موسەوی لەكەناڵێكی تەلەفزیۆنی پێشبینییەكانی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەلێزمەی باران و تۆف ناو عێراق دەگرێتەوە و پێویستە هاوڵاتیان ئاگادار بن".

بارانە لێزمەكە زۆربەی ناوچەكانی فوراتی ناوەڕاست دەگرێتەوە و لەنیوەشەوی ئەمڕۆشەوە هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

وتیشی: "ئەمڕۆ دووشەممە بارانەكە توند تر دەبێت و گەردەلول و زریانیشی لەگەڵە و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە و شاری سلێمانیش زۆرترین باران و تۆف و لێزمە دەیگرێتەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure