عێراق و هەرێم پرسی دەرمان و بودجە تاوتوێدەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 02/12/2019‌ :: 382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی


وەزیری تەندروستی عێراق و شاندێکی یاوەری ئەم بەیانییە گەیشتنە هەولێر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش دەڵێت: "هاتنی وەزیری تەندروستی عێراق بۆ پرسی دەرمان و بودجەیە".

 محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێم کۆمەڵێک داواکاری ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کردبوو بە مەبەستی پێدانی بەشە دەرمانی هەرێم و پێدایستییە تەندروستییەکان".

وتیشی: "لە ئێستادا هەردوو وەزیرەکە و بەرپرسانی وەزارەتەکانی تەندروستی لە کۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دابینکردنی دەرمان و بەشە بودجەی پێداویستییە تەندروستییەکانی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد: دوێنێ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەر کردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئەمڕۆ ئەم پرسەش تاوێدەکرێت.
پێشتر حکومەتی عێراقی بڕیاریدابوو، لە ٥۰٪ ی بەشە دەرمان و پێداویستی تەندروستی هەرێم دابین بکات کە ساڵانە بای زیاتر لە ۱۰۰ ملیار دینارە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی هەرێم نیگەرانە لەوەی کە عێراق پابەند نەبووە بەو رێککەوتنەو پشکی دەرمان و پێداویستی هەرێم کەمتر دەنێرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure