جارێكی تر مه‌زاری حه‌كیم سوتێنرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 02/12/2019‌ :: 349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2019 خۆپیشانده‌رانی پارێزگای نه‌جه‌ف جارێكی تر دیواری ده‌ره‌وه‌ی مه‌زاری محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیمان سووتاند، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مه‌زاره‌ش داوا ده‌كات، پیاوماقوڵان و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز میانگیری بكه‌ن، پارێزگاری نه‌جه‌فیش داوای به‌ده‌مه‌وچوون له‌ حكومه‌ت ده‌كات.

بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌مارۆی مه‌زاره‌كه‌یان داوه‌، به‌ڕێوبه‌ری مه‌زاره‌كه‌ به‌ بڵندگۆ داوای له‌ خه‌ڵكی نه‌جه‌ف و خۆپیشانده‌ران و ریشسپی و پیاوماقوڵان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و رۆشنبیران و نوخبه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ كرد، كه‌ مه‌زاره‌كه‌ له‌ سووتاندن و پارێزگاكه‌ش له‌ ئاشووب دوور بخه‌نه‌وه‌.

وتیشی: "ئێوه‌ ده‌توانن بێنه‌ ئه‌م مه‌زاره‌ بزانن‌ چی تێدایه‌".

هاوكات لوئه‌ی یاسر پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "نه‌جه‌ف له‌ لێواری كه‌نارێكدایه‌، داوا له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستێك وه‌رگرێت، چونكه‌ ئێمه‌ توانای ئه‌وه‌مان نییه‌، پارێزگاری له‌ مه‌زاری حه‌كیم بكه‌ین و كاره‌ساتێك رووده‌دات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure