داعش هێرشیکردە سەر پارێزگایەکی عێراق

هەواڵ / عێراق :: 01/12/2019‌ :: 2843‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

 

ئەمشەو 1ی کانوونی یەکەمی 2019 داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیکردەسەر حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ سنوورى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى چه‌كدارانى داعش هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر لیواى 20ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى. 

وتیشى: "له‌ ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌ چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى كوژراوه‌ و فه‌رمانده‌ى لیواكه‌ و پێنج چه‌كدارى دیكه‌ برینداربوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین كراون". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: چه‌كداره‌كانى داعش دواى په‌لاماره‌كه‌یان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و هه‌ڵاتوون و زیانه‌كانیان نه‌زانراوه‌. 

هاوکات میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کرد: کە داعش لە قۆڵەکانی گوڵاڵە، نەفتخانە و ئیمام وەیس-ەوە هێرشیکردووەتەسەر حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەیە.

 

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure