منداڵێک بەڕووداوی شێلان گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری شێلان، کچێکی تەمەن 5  ساڵان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2019 لەگەڕەکی حەی عەسکەری شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی  بارهەڵگر لەجۆری (ڤاڵڤۆ فلات) منداڵێکی تەمەن 5 ساڵانی بەناوی مریەم پشتیوان شاکر شێلا و بەو هۆیەوە منداڵەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە دواڕۆژی راگەیاند: لەئێستادا شۆفێری بارهەڵگرەکە و ئۆتۆمبێلەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک دەست بەسەر کراون. 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure