ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی ئایدز لەکەرکوک زیادی کردووە

هەواڵ / کوردستان :: 01/12/2019‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

نەخۆشی ئایدز، نەخۆشییەکی (درمە) واتا لەو نەخۆشییانەیە کە دەگوازرێتەوە و تووشبووانی بەهۆکاری جۆراوجۆر تووش دەبن و دیارترینیشیان ئەنجامدانی سێکسە بەشێوەیەکی ناتەندروست.


لەساڵی 2015 لەپارێزگای کەرکوک تەنیا یەک حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشی ئایدز هەبوو بەڵام لەماوەی چوار ساڵدا ژمارەکە بۆ 10 تووشبوو بەرزبووەتەوە.

کەریم وەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە دواڕۆژی راگەیاند: لەساڵی 2015دا، تەنیا یەک حاڵەت هەبوە، بەڵام لەساڵی 2019 بووە بە 10 حاڵەت و بەردەوامین لەپێدانی چارەسەری پێویست بۆ تووشبووان و هەوڵی تەواومان خستووەتەگەڕ بۆ کەمکردنەوە ئەو ژمارەیە.

وتیشی: "لەڕێگەی تیمەکانمانەوە هەوڵی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان دەدەین و هۆکارەکانیشی جۆراوجۆرن و ئەو نەخۆشییە دەگوازرێتەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر  و ساڵانە 100 هەزار پشکنین ئەنجام دەدرێت".

ساڵانە لە 1ی دیسەمبەردا کە وەکو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز دیاریکراوە، بەڕێگەی جۆراوجۆر هەوڵی کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون دەدرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure