شانۆگەری (سانتیمەتر) له‌چه‌مچه‌ماڵ نمایشکرا
هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە :: 148 جار بینراوە
دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه 1ی کانوونی یه‌که‌می 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایەتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ، به‌هاوبه‌شی قایمقامیه‌تی قه‌زاکه میوانداری گروپێک لهشانۆکارانی شاری مه‌ریوانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانی بۆ نمایشی شانۆگه‌ری (سانتیمه‌تر) کرد.
پێشنیوه‌ڕۆ لە زانکۆی چەرمو شانۆگه‌رییه‌که نمایشکرا و ئێوارەی ئەمڕۆش لە باخچەی نەورۆز لە ناوبازاڕی چەمچەماڵ جارێکی دیکە نمایش کرایه‌وه.
شانۆی سانتیمه‌تر باس له خه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌کات، له بیرۆکه و ده‌رهێنانی سۆران حوسه‌ینی، نواندنی موختار موحه‌مه‌دی بوو، به‌رهه‌می گروپه شانۆییه‌کانی شاری مه‌ریوانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانه.
پ: چ.ع