دوو رۆژ پشووی رەسمی لە هەرێم رادەگەیەندرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 55809‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو رۆژ پشووی رەسمی رادەگەیەندرێت.

 

بەپێی خشتەی پشووەکان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە، رۆژی چوارشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2019 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان.

 

هاوکات رۆژی چوارشەممە 1/1 بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە دەکرێتە پشووی رەسمی.

 

هاوکات بەهۆی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە رۆژی 10ی ئەم مانگە بکرێتە پشووی رەسمی، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو رۆژە پشوو نییە و دەوام ئاساییە لە هەرێم.

 

ئا: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure