حكومه‌تى هه‌رێم برینداره‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 01/12/2019‌ :: 172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، ئاماده‌یى خۆى پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ى بریندارانى پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق كه‌ به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ بریندار بوون، له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 1ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە".

ده‌قى راگه‌یەندراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان.
هیوداراین خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەک و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ دیسێمبەر ٢٠١٩

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure