وه‌زاره‌تى كاره‌با سزاى "توند"ى ئەم کەسانە ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 01/12/2019‌ :: 307‌ جار بینراوە

تاگ :: کارەبا

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موو ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى پێوه‌رى كاره‌بایان نییه‌ یاخود به‌ سه‌رپێچى دروستكراون و كاره‌بایان راكێشاوه‌، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 1ى كانوونى دووه‌مى 2020 سه‌رپێچییه‌كان لانه‌به‌ن، ئه‌وا سزاى توندى یاسایى و دارایى ده‌درێن.


ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وه‌رگیراوه‌ بۆ بڕینى سه‌رپێچییه‌كانى كاره‌با له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان.

وتیشى: "داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێن و پێکهاتە هاوبه‌شانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاوبەشن و پێوەریان نییە، یاخود بەسەرپێچی دروستکراون و بەڵگەنامەی رەسمی و پێویستیان نییە تا بەرواری 2020/1/1 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ کردنەوەی هاوبەشى و دانانی پێوەر، بەپێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە سەرپێچیکارانی سەر تۆڕەکانی کارەبا رووبەرووی سزای یاسایی و دارایی دەبنەوە و لەپێدانی کارەبا و هاوبەشیکردن و بەستنی پێوەر بێبەش دەبن".

ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌: ئه‌و هه‌نگاوه‌ بڕیارى رەسمى وه‌زاره‌تى پێ ده‌رچووه‌ كه‌ تیایدا مه‌رج و رێنماییه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌:

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure