په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى په‌سه‌ندكرد
هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە :: 902 جار بینراوە
دواڕۆژ
دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد و تیایدا داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌سه‌ندكرا.
(كه‌مێك پێش ئێستا) (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌ره‌تا محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌قى داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى خوێنده‌وه و پاشان به زۆرینه‌ى ده‌نگ و به‌پێى مادده‌ى 75ى ده‌ستورى عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه په‌سه‌ندكرا.
له وته‌یه‌كیشیدا حه‌لبوسى رایگه‌یاند: داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ین سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ راسپێرێت.
خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان جگه له تاوتوێكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، تاوتوێكردنى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى هه‌ردوو پارێزگاى زیقار و نه‌جه‌ف و پارێزگاكانى تریش ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ى دووه‌مى دانیشته‌كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: داوا له لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى ده‌كه‌ن تا به‌په‌له بچنه هه‌ردوو پارێزگاكه بۆ به‌شدارى له دانانى پلانى ئه‌منى به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆپیشانده‌ران.
ئا: شیروان شه‌ریف