پەیكەرێك بۆ شاعیری ناسراو (ژەنەڕاڵی پایز) دروستدەكرێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 425‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەرپەرشتیاری لیژنەی مەراسیمی چلەی شاعیری ناسراوی كۆچكردوو محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پایز) رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەركی د.تەها رەسوڵ، پەیكەرێك بۆ ئەم شاعیرە گەورەیە دروست دەكرێت.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 30ی تشرینی  دووەمی 2019 لەهۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی، مەراسیمی چلەی شاعیری كۆچكردوو محەمەد عومەر عوسمان بەڕێوەچوو، ساڵح بێچار، شاعیر و سەرپەرشتیاری لیژنەی مەراسیمەكە بەدواڕۆژی راگەیاند: كاكە حەمە و كاكە حەمەكان شوناس و پێناسەی میللەتن، دەبێت بەرهەم و ناوبانگیان بەرز رابگیرێن، ئەم مەراسیمەش رەنگە لەئاستی گەورەیی ئەو شاعیرەدا نەبێت، بەڵام لەم دۆخەدا توانرا ئەم كارە بكرێت.

ناوبراو روونیكردەوە: هەر لەچوارچێوەی ئەم مەراسیمەدا و لەداهاتوودا گۆڕێكی شایستە بۆ ژەنەڕاڵی پایز دروست دەكرێت، لەسەر ئه‌ركى د. تەها رەسوڵ و لەلایەن پەیكەرساز چێنەر نزاریش پەیكەرێكی شایستەی بۆ دروست دەكرێت.

مانگی رابردوو ژەنەڕاڵی پایز لەماڵی خۆی لەشاری سلێمانی لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure