له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك سبه‌ینێ كرایه‌ پشوو

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 27734‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا، سیروان حه‌سه‌ن 
 
وه‌ك هاوخه‌می و پرسه‌ و راگه‌یاندنی ماته‌مینی بۆ كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژی رابوردووی ناوچه‌كانیان، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2019 له‌ چه‌ند پارێزگایەكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كرایه‌ پشوو، هه‌روه‌ك لەهه‌ندێك له‌ پارێزگا سێ رۆژ ماته‌مینی ده‌گێڕدرێت.


به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و حكومه‌تی خۆجێییه‌كانیان بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی، نه‌جه‌ف، موسه‌ننا، دیوانییه‌، بابل، دیالە به‌بۆنه‌ی كوژرانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، به‌تایبه‌ت پارێزگای نه‌جه‌ف و زیقار، پشوو راگەیەنراوە.


هاوكات جگه‌ له‌ راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی، سبه‌ینێ هه‌ر‌یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی، میسان، بابل، دیوانییه‌، سێ رۆژ ماته‌مینیان بۆ گیانی قوربانیانی خۆپیشانده‌ران راگه‌یاندووە.
 
هاوکات له‌ شارى خانه‌قین و شه‌ش ناوچه‌ى كوردستان سبه‌ینێ پشووى فه‌رمییه‌ بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌ حكوومه‌تى عێراق و كوردستان و هاوكات سێ رۆژیش ماته‌مینى راگه‌یه‌ندرا. 

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ له‌سه‌ر فه‌رمانى پارێزگارى دیاله‌، سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ شارى خانه‌قین و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى سنووره‌كه‌ پشووى فه‌رمییه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و ده‌زگاو قوتابخانه‌كانى سه‌ر به‌ كوردستان و عێراقیش. 





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure