ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئەم کەسانە داده‌مه‌زرێنێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2019‌ :: 27904‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم 145 پزیشكی تازه‌ی دامه‌زراند و وه‌زیری ته‌ندروستیش داوا ده‌كات پزیشكانی ددان و ده‌رمانسازانیش دابمه‌زرێندرێن.  

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕەسمی به‌خشینی دیاری به‌سه‌ر پزیشكاندا ئاشكرای كرد: كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ به‌ دامه‌زراندنی 145 پزیشك به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی.  

وتیشی: "هیوادارین پزیشكانی ددان و ده‌رمانسازی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش دابمه‌زرێندرێن، چونكه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به‌ پزیشك و كارمه‌ندی زیاتره‌ تاوه‌كو له‌ ئاستی خزمه‌تگوازری ته‌ندروستی هاووڵاتیاندا بێت".  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لە ژێر رۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر له‌به‌رچاو گیراوه‌ و حكومه‌ت بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان دابین ده‌كات.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure