مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2019‌ :: 514‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ 30ی تشرینی دووەمی 2019 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر دۆخی ئێستای عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:


پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.
 
هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
 
مسعود بارزانی
 
30ـی 11ـی 2019
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure