دواڕۆژ زانیاری لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی رووداوێک لە هەولێر بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2019‌ :: 3451‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: ئەو رووداوەی لە گرتەیەکی  ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە شۆفێرێک دەچێتە سەر شۆستە و لەبەردەم شوێنێکی بازرگانی گەنجێک دەشێلێت، دۆسیەکە لە دادگایە.


دوای ئەوەی لە ژمارەیەك لاپەڕە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل گەنجێک دەشێلێت.

لەوبارەیەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند:  بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە كردووە و دەركەوت كەوا ئەم گرتەیە لە 14-6-2019 تۆمار كراوە و پاشان لە شارۆچكەی عەنكاوە دادخواز داوای یاسایی تۆمار كردووە.

وتیشی: "لە رێكەوتی 24-10-2019، دادخواز سكاڵاكەی كشاندووەتەوە، بۆیە دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هاتووە".

لە بارەی هۆکاری رووداوەکەش وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو شۆفێرە لەگەڵ کارمەندی شوێنەکە تووشی دەمەقاڵێ بووە و بە ئۆتۆمبێلەکەی هێرشی کردووەتە سەریان و ئەو گەنجەش کە کەوتووەتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکە ئێستا سەلامەتە و تەندروستی باشە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure