"261 ملیۆن دینار له‌ كۆلێژێكى زانكۆى دهۆك دیارنه‌ماوه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2019‌ :: 343‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: 261 ملیۆن دینار له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى ئاكرێ له‌ زانكۆى دهۆك دیارنه‌ماوه‌ و سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "دۆسیەیه‌ك بۆ دیارنه‌مانى پاره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌یسه‌كه‌ ده‌برێته‌ دادگا".


له‌باره‌ى دیارنه‌مانى 261 ملیۆن دینار له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى ئاكرێ له‌ زانكۆى دهۆك، سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى دهۆكیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆكه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دواتریش له‌ راگه‌یەندراوێكدا لیژنه‌ى ده‌ستپاكى رایگه‌یاند: بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ پرسی دیارنه‌مانی بڕی 261 ملیۆن دینار له‌ کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ، له‌ شارى دهۆك لەگەڵ د.موسلیح دھۆکی سەرۆکی زانکۆی دھۆک کۆبوونه‌ته‌وه‌.

شیرین ئەمین، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى ئاكرێ بڕی 261 ملیۆن دینار دیارنه‌ماوه‌، بۆیه‌ دواى سه‌ردانه‌كه‌ دۆسیەیه‌ك بۆ دیارنه‌مانى پاره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

وتیشى: "ئه‌گه‌ر گومانه‌كان بۆ دیارنه‌مانى پاره‌كه‌ بڕواپێكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ ده‌درێته‌ دادگا".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure