نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 30/11/2019‌ :: 1240‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

وته‌بێژ به‌ناوى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ته‌واوى پابه‌نده‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.

سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژ به‌ناوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى تشرینى دووه‌مى 2019) رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ ته‌واوى پابه‌نده‌ به‌ بڕیارى راگه‌یاندنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.

وتیشى: "نوسراوى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ر له‌ گرێدانى دانیشتنى داهاتوو له‌ رۆژى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌".

دوێنى وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داخوازى خۆپیشانده‌ران، عادل عه‌بدولمه‌هدى رایگه‌یاند ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پۆسته‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure