دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك روویاندا

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2019‌ :: 578‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جه‌بارى

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك روویاندا كه‌ ده‌وترێت له‌ رێى بۆمبه‌وه‌ بووه‌ و قوربانى هه‌یه‌.

نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى تشرینى دووه‌مى 2019) دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارى كه‌ركوك روویدا كه‌ به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌رێى بۆمبى چێندراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

په‌یامنێرمان پێى راگه‌یاندین: ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م له‌ مه‌زادخانه‌ى سه‌ر شه‌قامى ئه‌تڵه‌س روویداوه‌ و له‌گه‌ڵیدا بۆمبێكى ده‌نگى ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

وتیشى: دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌نزیك پردى ره‌شید له‌ گه‌ڕه‌كى دۆمیز بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى برینداربوون.

د. كه‌ریم وه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌ركوك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ 16 كه‌س برینداربوون كه‌ سه‌رجه‌میان هاووڵاتى مه‌ده‌نین.

وتیشى: "برینه‌كانیان سه‌خت نیه‌ و له‌ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان".

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure