بازرگانى توركیا گیرۆده‌ى كورتهێنان و پاشه‌كشه‌ له‌ هه‌نارده‌ بووه‌ته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 270‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نوسینگه‌ى ئامارى توركیا رایگه‌یاند: كورتهێنانى بازرگانى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ ماوه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوو به‌دیده‌كرێت، به‌هۆى پاشه‌كشه‌ له‌ هه‌نارده‌كردن و زیادبوونى زۆرى قه‌باره‌ى هاورده‌.


كورتهێنان له‌ هاوسه‌نگى بازرگانى به‌ نزیكه‌ى چوار هێنده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوو گه‌یشتووه‌ته‌ 1.808 ملیار دۆلار، به‌راورد به‌ 497 ملیۆن دۆلار له‌ هه‌مان مانگى ساڵى رابوردوو.

سایتى (ئه‌حوال)ى تایبه‌ت به‌ كاروبارى توركیا رایگه‌یاند: هه‌نارده‌ى توركیا به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئاڵوگۆڕه‌كانى وه‌رز و ژماره‌ى رۆژانى كار به‌ رێژه‌ى 0.5% دابه‌زیووه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ به‌رامبه‌ردا هاورده‌ به‌ رێژه‌ى 3.6% زیادیكردووه‌ ئه‌مه‌ش له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا به‌راورد به‌ مانگى پێشترى.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure